چه‌مكی
ئه‌ندێشه
له
نێوان
شیكردنه‌وه‌ی
ده‌ق و ئاراسته‌كردنی مه‌عریفیدا
پێشه‌كی
سه‌ره‌ڕای گرنگیی چه‌مكی ئه‌ندێشه، كه به ڕه‌گه‌زێكی
سه‌ره‌كیی هه‌ر كارێكی ئه‌ده‌بی داده‌نرێت، به‌ڵام تاكو ئێستا له‌نیو ده‌زگا
زانستییه مرۆییه‌كانماندا به گوێره‌ی پێویست بایه‌خی پێنه‌دراوه، ئه‌گه‌ر لێره‌و
له‌وێش شتێك له‌باره‌ی پێگه‌و كاریگه‌ری ئه‌م ره‌گه‌زه نووسرابێت، ئه‌وه له
بابه‌تێكی گشتگیر و سه‌ربه‌خۆدا نه‌بووه، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی له‌نێو
لێكۆڵینه‌وه‌كانی تردا هاتووه (به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌بواری خورپه‌و وێنه‌ی
شیعریدا ئاماده ده‌كرێن) یانیش له په‌راوێزی دیراسه‌كردنی ڕه‌گه‌زه‌كانی تری ئه‌ده‌بیدا
(بیر، سۆز، شێواز) شیكراوه‌ته‌وه، بۆیه به پێویستمان زانی ئه‌م باسه بۆ ئه‌م
بابه‌ته ته‌رخان بكه‌ین، كه له پێناسه‌و واتا‌و ڕۆڵی ئه‌ندێشه ده‌كۆڵێته‌وه‌و ئه‌رك
و پێگه‌ی ئه‌ندێشه له نێو ڕێبازه ئه‌ده‌بییه جیاجیاكاندا ده‌خاته‌ڕوو. له
كۆتاییدا له چۆنیه‌تیی په‌یدابوونی ئه‌ندێشه‌ی مه‌عریفی و به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ
ئه‌ندێشه‌ی سه‌له‌فیدا ده‌كۆڵێته‌وه.
پێناسه‌ی چه‌مكی
ئه‌ندێشه
به پێی تێڕوانینی ڕێبازه جیاجیاكانی ئه‌ده‌بی،
واتا‌و پێناسه‌ی چه‌مكی ئه‌ندێشه ده‌گۆڕدرێت. به‌ڵام هه‌میشه خاڵه هزرییه هاوبه‌شه‌كان
و بنه‌ما هونه‌رییه لێكچووه‌كان له نێوانیاندا هه‌ن. ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌كیش هه‌بێت،
ئه‌وه زیاتر له ڕێژه‌ی گرنگی پێدان و جۆری شیكردنه‌وه‌دا به‌دی ده‌كرێت، لێره‌دا
هه‌ندێ له‌و تێڕوانینانه وه‌كو نموونه ده‌خه‌ینه به‌رچاو، له‌وانه: ئه‌ندێشه
توانایه‌كه له تواناكانی مێشك و له ڕێگای ئه‌وه‌وه شته ونبووه‌كان جارێكی تر
خۆیان له نێو هه‌ست و تێروانینه‌كانماندا ده‌نوێنن (1 ،22)، به‌ڵام به پێی
بۆچوونی شیللی جیاوازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له نێوان مێشك و ئه‌ندێشه هه‌یه، له‌م
باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: بیركردنه‌وه بریتییه له سه‌رژمێری ئه‌و شتانه‌ی كه پێشتر
زانراون، به‌ڵام ئه‌ندێشه بریتییه له ده‌رك پێكردنی به‌های ئه‌م شتانه، چ به
شێوه‌ی تاك بن یانیش كۆی ته‌واوبن (8، 74). به‌هه‌مان شێوه له‌باره‌ی ئه‌رك و
كاریگه‌ری ئه‌ندێشه‌وه ده‌گۆترێت: ئه‌ندێشه هێزێكه له هێزه‌كانی ده‌روونی ئاده‌میزاد.
وێژه‌ر به‌هۆیه‌وه ده‌توانێ به وشه‌و ڕسته وێنه‌ی هونه‌ری شێوازی ڕه‌وانبێژی
سازبكات، سۆز‌و هه‌ڵچوونی له بابه‌تێكدا بگه‌یه‌نێته گوێگر‌و خوێنه‌ر (8/ 159)
یانیش ئه‌ندێشه وه‌كو هۆكارێك به‌كاردێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی خۆشی و هێمنی، كه
به‌ڕێگای ئه‌وه‌وه هونه‌رو ئه‌ده‌ب ده‌توانن مێشكی مرۆڤ هێور بكه‌نه‌وه‌و خه‌فه‌تبارییه‌كه‌شی
سووكتر بكه‌ن (14/ 169). پێشتریش سوقرات باسی كردووه‌و ئه‌ندێشه‌ی شاعیر به
(شێتاتیی باڵا) وه‌سف ده‌كات. به هه‌مان شێوه شاعیر له‌لای ئه‌فلاتوونیش خاوه‌ن
كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رز نه‌بوو، به‌ڵكو به كه‌سێكی شوێنكه‌وتووی داده‌ناو له‌و
باوه‌ڕه‌دا بوو، كه ده‌كرێ ئه‌و گیانانه‌ی شاعیران به شوێنیان ده‌كه‌وتن خێرمه‌ندبن
یان شه‌ڕانگێزبن، به‌ڵام ئه‌رستۆتالیس دانی به‌وه داده‌نا كه شاعیر خاوه‌نی
توانایه‌كی ئه‌ندێشه ئامێزه‌و ئه‌م توانایه‌شی به‌رز ده‌نرخاند؛ چونكه شاعیر ده‌توانێت
چه‌ندین وێنه كۆبكاته‌وه، هه‌روه‌ها شیانی مه‌جازیشی هه‌یه (5/139). ته‌نانه‌ت
هه‌ندێ جار وا مه‌زنده ده‌كرێت كه (ئه‌ندێشه ده‌توانێت ڕاستییه‌كان بدۆزێته‌وه) (13/122).
به‌م شێوه‌یه ئه‌ندێشه ڕه‌گه‌زێكه له ڕه‌گه‌زه‌كانی
كاری ئه‌ده‌بی و كۆڵه‌گه‌ی بنچینه‌یه‌تی. دیاره ئه‌م ڕه‌گه‌زه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی
له شیعردا به‌گشتی و وێنه‌ی شیعری به‌تایبه‌تی هه‌یه (4/68) ئه‌ندێشه سه‌رچاوه‌یه‌كی
گرنگه بۆ دروستكردنی وێنه هزرییه‌كان، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بۆت بكرێت بۆ ماوه‌ی
چه‌ند چركه‌یه‌ك خه‌یاڵ له بۆنی گوڵێك یان تامی سێوێك بكه‌یت ئه‌مه دوو حاڵه‌تی
ئه‌ندێشه‌یین یانیش دوو وێنه‌ی هه‌ستپێكراون: یه‌كه‌میان به وێنه‌یه‌كی بۆنكراو،
دووه‌میشیان به وێنه‌یەكی چێژوه‌رگرتن داده‌نرێت (3/320). له ڕووی گرنگی
زانستییه‌وه تایندال ده‌ڵێت: ئه‌ندێشه ئه‌و ئه‌ندازیاره‌یه كه نه‌خشه‌ی تیۆره
فیزیكییه‌كان داده‌نێت و پشت به‌وشتانه ده‌به‌ستێت كه ئه‌زموون وتێبینییه ورده‌كان
بۆی ده‌گۆزێنه‌وه (12/95). به‌گشتی ده‌توانین بڵێین ئه‌ندێشه چالاكییه‌كی عه‌قڵییه‌و،
شاره‌زاییه خۆیه‌تییه‌كانی مرۆڤی تێدا ئازاد ده‌بن، شێوه‌كانی گریمانه‌و وێنه
هزرییه‌كان و به‌راورد‌كارییه‌كان وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌و ڕاوبۆچوونانه‌ی پێشتر كه
ئه‌ندێشه وه‌ك چه‌مكێكی ئه‌ده‌بی شیده‌كه‌نه‌وه، ئانكو له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌ی زمانه‌وانی
ـ Linguistic Imagination تێكه‌ڵ
ده‌که‌ن. كه جۆرێكه له جۆره‌كانی ئه‌ندێشه‌ی خۆڵقێنه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌كرێ
چه‌مكی ئه‌ندێشه له دیدگای زانستی و فه‌لسه‌فییه‌وه پێناسه بكرێت و به‌شێوه‌یه‌كی
دیکە شی بكرێته‌وه، كه لێره‌دا ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به بابه‌ته‌كه‌مانه‌وه
نییه.
ئه‌ندێشه‌ی
خۆڵقێنه‌ر
ئه‌ندێشه توانایه‌كی عه‌قلییه‌و ئه‌و تێڕوانینه
هه‌ستییانه به‌رهه‌م دێنێ، كه تایبه‌تن به شته مادییه ونبووه‌كان. ئه‌م توانا
عه‌قڵییه‌ش دوو جۆره: یه‌كه‌میان، ئه‌و وێنه‌یانه‌ن كه پێشتر ئینسان بینیویه‌و
جارێكی دیکە دێنه‌وه یاد، ئه‌مه‌ش به ئه‌ندێشه‌ی به‌بیرهێنانه‌وه یان گه‌ڕانه‌وه
ناوه‌زه‌د ده‌كرێت. دووه‌میان: ئه‌و وێنانه‌ن كه له‌وێنه كۆنه ونبووه‌كانه‌وه
دروست ده‌بن. ئه‌مه‌ش پێی ده‌ڵێن ئه‌ندێشه‌ی خۆڵقێنه‌ر. لێره‌دا ئه‌ندێشه‌ی وه‌بیرهێنه‌ر
وه‌كو له‌بیركردنه‌وه‌یه، كه وێنه‌ی شته‌كان دێنێته‌وه یان ده‌خاته‌وه یاد، به‌ڵام
له بیركردنه‌وه زیاتر هێورو چه‌قیوه‌و هەمیشه به شوێن و كات به‌ستراوه‌ته‌وه،
وێنه‌كان ده‌ورووژێنێت. دوور له‌وه‌ی له چوارچێوه بدرێن. ئانكو له‌ده‌ره‌وه‌ی
بازنه‌ی كات و شوێن ده‌مێننه‌وه.
ئه‌ندێشه‌ی خۆڵقێنه‌ر له‌سه‌ر پاشماوه‌ی وێنه هه‌ستپێكراوه‌كانی
كه‌ڵه‌كه‌كراوه‌و له نێو بیرداندا دروست ده‌بێت و جیهانێكی سه‌لیقه‌داری ئایدیالی
ده‌وڵه‌مه‌ندو بی سنوور پێكدێنێ. ئه‌گه‌ر بایه‌خ به جیهانی ڕاسته‌قینه بدات، ئه‌وه
ده‌وڵه‌مه‌ندترو جوانتری ده‌كات. ئه‌مه‌ش توانایه‌كی داهێنه‌رانه‌یه، زیاتر له‌لایه‌ن
هونه‌رمه‌ند و زانا‌و سه‌رله‌شكه‌رو سیاستمه‌دارو بیرتیژو ڕووناكبیرانەوە به‌دی ده‌كرێت.
له‌دێر زه‌مانه‌وه‌و تاكو ئێستاش ئه‌م توانایه سه‌ره‌تاو ده‌ستپێشخه‌ری هه‌موو
دۆزینه‌وه‌و ئه‌فراندن و داهێنانی دنیای ئێمه‌یه(١٦/٤٤).
كاركردن و خۆخه‌ریككردنه‌وه‌ی ته‌واو به‌ئه‌ندێشه‌ی
خۆڵقێنه‌ر، یه‌كێك له سیما جیاكه‌ره‌وه‌كانی ئه‌ده‌بی نوێخواز بووه، ئانكو ئه‌و
ئه‌ده‌به‌ی ویستی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ڕێبازی كلاسیكی بگۆڕێت و شوێن پێی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی
نوێ بكه‌وێت، كه جه‌خت له‌سه‌ر ئازادی تاكه كه‌سی و جوانی سروشت ده‌كات، له‌م
ڕووه‌وه ده‌توانین بڵێین كه بایه‌خدانی فه‌یله‌سوفه‌كان به ئه‌ندێشه‌ی خۆڵقێنه‌ر
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (د‌یڤید هیۆم) له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌مدا، بۆیه له ڕووی ئه‌ده‌بییه‌وه
ده‌بێت مه‌سه‌له‌ی ئه‌ندێشه‌ی خۆڵقێنه‌ر له دیدگای رێبازی ڕۆمانسییه‌ته‌وه سه‌یر
بكرێت، چونكه نوێخوازی له‌وه‌وه جودا نه‌بووه، به‌ڵكو به‌رده‌وامبوونێكی فره‌گرێ
و پڕ ئاڵۆزی ئه‌و بووه.
هزركردن و بۆچوونی ڕێبازی ڕۆمانسی بایه‌خ و شوێنێكی
نوێ به (خود: زات) ده‌دات، بۆیه ئه‌ده‌بیش وه‌كو هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر پێویستی
به ئه‌ندێشه‌یه‌كی خۆڵقێنه‌ر بوو (٦/٨٧).
جۆره‌كانی ئه‌ندێشه‌ی
خۆڵقێنه‌ر
ئه‌ندێشه‌ی خۆڵێنه‌ر ئانكو بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌ی
ـ Imaginative Thinking مه‌رجێكی
سه‌ره‌كییه له هه‌موو داهێنانێكی هونه‌ری و ئه‌ده‌بیداو رووی دووه‌مه له
بیركردنه‌وه‌ی واقیعی ـ Realistic Thinking.
ئه‌گه‌ر بیركرنه‌وه‌ی واقیعی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
دیارده هه‌ستپێكراوه‌كان ده‌كات و به پێی پێوه‌ره زانستی و لوژیكییه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت
و په‌یوه‌سته به هه‌ڵوێسته ده‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤه‌وه و هه‌میشه له‌ژێر
كۆنترۆڵی عه‌قڵ و ڕاستییه‌كاندا به‌رجه‌سته ده‌كرێت... ئه‌وه بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌یی
(ئه‌ندێشه‌ی خۆڵقێنه‌ر) ناكه‌وێته ژێر كۆنترۆڵی عه‌قڵ یان لوژیكه‌وه، دیارده‌كانیشی
به شێوه‌ی وێنه بینراوه‌كان به‌رجه‌سته ناكرێن، ئه‌گه‌ر چی تا ئێستا هه‌موو
لایه‌نه‌كانی ڕۆشن نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی كاریگه‌ری و ده‌رهاوێشته‌كانییه‌وه
جۆره‌كانی ده‌ستنیشان بكرێن که ئه‌مانه‌ن:
1ـ ئه‌ندێشه‌ی كرداری ـ
Practical Imagination، ئه‌م جۆره ئه‌ندێشه‌یه زیاتر لایه‌نی
خوڵقاندن و ئه‌فراندنه پیشه‌سازییه‌كان، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان وه‌كو
مۆسیقا‌و نێگاركێشی و په‌یكه‌رتاشی ده‌گرێته‌وه...
2ـ ئه‌ندێشه‌ی زمانه‌وانی ـ
linguistic Imagination ئه‌م جۆره‌ش له‌لای
شاعیر‌و ڕۆماننووس و نڤیسكاران به‌دی ده‌كرێت، كارامه‌ییان له‌وه‌دا به‌دیارده‌كه‌وێت
كه چه‌ند به‌سه‌ر زماندا زاڵن.
3ـ ئه‌ندێشه‌ی نواندن
Representational Imagination ئه‌م جۆره ئه‌ندێشه‌یه
پشت به‌و وێنانه ده‌به‌ستێت كه له‌به‌رچاومان نین، به‌ڵام به‌ڕێگای عه‌قڵه‌وه
ده‌بینرێن، چ ئه‌وانه‌ی پێشتر له ڕۆژه‌ڤی ژیانماندا تۆماركراون، وه‌كو یاده‌وه‌رییه‌كانی
سه‌رده‌می منداڵی، یانیش ئه‌وانه‌ی بیستوومانه و ده‌توانین له مێشكی خۆماندا
وێنه‌یان بكێشین، بۆ نموونه وه‌كو شاخه به‌فراوییه‌كانی كیشوه‌ری باشوور.
ئه‌ندێشه و
فانتازیا
دوای ده‌ستنیشانكردنی جیاوازی له نێوان ئه‌ندێشه‌و
بیركردنه‌وه‌ی واقیعی، حاڵه‌تێكی تری نزیك له هه‌ردووكیان هه‌یه ئه‌ویش فانتازیا
ـ Fantasy یه،
یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن (بیركردنه‌وه‌ی گۆشه‌گیری ـ Autistic Thinking ) ئانكو په‌نا بۆ ئه‌ندێشه بردن له پێناو
ڕاكردن و دووركه‌وتنه‌وه له واقیع. ئه‌مه‌ش چه‌ند جۆری هه‌یه، له‌وانه
فانتازیا Fantasy و،
رۆچوونه ناو بیركردنه‌وه‌ی خه‌ونه ئامێز
Reverie و بیركردنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه
Wishful Thinking و زینده‌خه‌ون ـ Day Dreaming دا.
جیاوازی له نێوان بیركردنه‌وه‌ی گۆشه‌گیری و
بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌یی ئه‌وه‌یه، له‌یه‌كه‌مدا: بیركردنه‌وه‌ی گۆشه‌گیری به
ته‌واوه‌تی له نێو خواسته ده‌روونییه‌كانی مرۆڤدا سنوورداره، وه‌كو له حاڵه‌تی
پێداویستی و ئاره‌زووكردن و ڕووبه‌روبوونه‌وه‌ی ڕكابه‌رییه‌كانداو ناكه‌وێته ژێر
كونترۆڵی مرۆڤه‌وه، به‌ڵام له دووه‌مدا: بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌یی به هه‌مان
شێوه له خواسته‌كانی مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، به‌ڵام به رێگای هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه
ده‌ورووژرێت و به‌شێوه‌ی كێشه یان كارێكی ده‌ستنیشانكراو به‌دیار ده‌كه‌وێت و له‌ژێر
كونترۆڵی مرۆڤدایه.
ئه‌ندێشه‌و
ڕێبازی كلاسیكی
زاراوه‌ی ئه‌ندێشه، بۆ یه‌كه‌مجار، له
(فیلوستراتوس)دا به كارهاتووه، له‌سه‌رده‌می گریكییه‌كاندا (٩/٦٩). هه‌روه‌ها ئه‌رستۆش
ئاماژه به كاری نووسین ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كی وای ده‌رده‌خات، كه ده‌بێت جۆره خه‌یاڵێكی
ئاوێته‌یی له پێش كاری ئه‌ده‌بیدا هه‌بێت، هه‌موو شتێكی واتادارو چێژوه‌رگرتن به‌ره‌و
ڤه‌ڕێژێكی هاوسه‌نگ و په‌سه‌ندكراو ببات، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا گفتۆگۆ له
چالاكییه هزرییه‌كانی هونه‌رمه‌ند ناكات، كه دیدو هه‌ست و خورپه‌و ئه‌ندێشه ده‌گرێته‌وه،
به‌ڵكو باس له ئه‌نجامه بابه‌تییه‌كانی ئه‌و چالاكییه هزرییانه ده‌كات. (٩/٦٠).
به‌ڵام به‌گشتی له ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كۆندا، وای
بۆ ده‌چن كه نابێ ئه‌ندێشه (خه‌یاڵ) له شیعردا به‌كاربێت، به‌ڵكو ده‌بێ لایه‌نی
عه‌قڵ باڵی به‌سه‌ر شیعردا بكێشێ و زیاتر بدرێته پاڵ ڕاستییه‌كان، نه‌ك سۆز‌و خه‌یاڵ
(٤/٦٩). له‌م ڕووه‌وه فه‌یله‌سوفه كلاسیكییه‌كان هه‌میشه پره‌نسیپه ڕه‌خنه‌ییه‌كانیان
له‌گه‌ڵ تێڕوانینه هزرییه‌كانیان بۆ ژیان تێكه‌ڵ ده‌كرد، بۆ نموونه ئه‌فلاتوون و
ئه‌رستۆ به شێوه‌یه‌كی میتافیزیكی و مه‌عریفی و ڕه‌وه‌شتی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ
شیعردا كردووه، به‌هه‌مان ئاست (هۆراس)یش له‌سه‌ر ژێرخان و رێسا‌و شێوازه‌كانی
شیعر كاری كردووه‌و هه‌ر به‌ناوی (هونه‌ری شیعر) كتێبێكی داناوه، كه تێیدا
بۆچوونه‌كانی ئه‌رستۆ په‌سه‌ند ده‌كات، چونكه ئه‌و به‌خۆی شاعیر بووه‌و توانیویه‌تی
چه‌مكه‌كانی شیعر به گیانێكی گه‌رموگوڕتر دابڕێژێت، كه ده‌بێ هه‌موو شاعیرێك
پێوه‌ی پابه‌ند بێت. ئه‌م بۆچوونانه‌ی ئه‌رستۆو هۆراس به‌رده‌وام بوون و له‌سه‌رده‌می
ڕێنیسانسیشدا زیاتر په‌ره‌یان سه‌ندو نووسه‌رانی وه‌كو (ماركو گیرۆلامۆ)و (نیكولاس
بویلیۆ) هه‌مان ڕێچكه‌یان گرت و هه‌ر یه‌كێكیان كتێبێكی به‌ناوی (هونه‌ری شیعر)ه‌وه
دانا، كه زیاتر شیكردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌كانی ئه‌رستۆ بوون. ئه‌م ڕێبازه هه‌تا
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م به‌رده‌وام بوو، كه ئه‌ده‌ب به‌گشتی و شیعر به‌تایبه‌تی
به دیارده‌یه‌كی ڕه‌وشتی داده‌نراو كار‌و ئه‌ركی شاعیر به‌ڕوونی ده‌ستنیشان ده‌كراو،
له بازنه‌یه‌كی لاساییكردنه‌وه‌دا ده‌خولایه‌وه (١٨/٦٣).
ئه‌ندێشه‌و
ڕێبازی ڕۆمانسی
داوای په‌یدابوونی برایانی شلیگل له ئه‌ڵمانیا له
كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌مدا، لەو كاته‌ی وردزورث و كۆلردج هۆنراوه لیریكییه‌كانیان
له ساڵی (1798) بڵاوده‌كرده‌وه، گه‌لێ هه‌ڵوێسته‌و هزرو شێوازه‌كانی په‌یوه‌نددار
به‌هونه‌ری ڕۆمانسییه‌وه سه‌ریان هه‌ڵدابوو. ئه‌مه‌ش بزووتنه‌وه‌یه‌كی دووباره
به‌خۆداچوونه‌وه بوو، كه به‌درێژایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م له ئارادابوو (١٧/٢١٥).
كولردج یه‌كێك بووه له‌و شاعیرانه‌ی كه ده‌ستی به
توێژینه‌وه‌ی (پره‌نسیپی خۆڵقێنه‌ری) ئه‌ندێشه‌یی كرد‌و توانا ڕوحیه‌كه‌شی دۆزییه‌وه
كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌و له ڕێگای شیوازه‌كانی هونه‌ردا شاعیر له خودی خۆی ده‌رده‌بڕێت.
فه‌لسه‌فه‌ی میتافیزیكی هیچ ڕۆڵێكی له كاره‌نوێیه‌كانی ئێستادا نه‌مابوو، كه
بایه‌خ به پره‌نسیپه ئه‌ده‌بییه‌كان ده‌ده‌ن و له ئاستێكی نزمی حه‌قیقه‌تدا ده‌كۆڵنه‌وه
(٩/١٨٨). به‌م شێوه‌یه كولردج به‌شێكی له‌پرۆسه‌ی ئاگابوون بۆ (ئه‌ندێشه‌ی یه‌كگرتوو)
داده‌نا و به پێی فه‌لسه‌فه‌ی (كانت) كاری ده‌كرد، كه ئه‌ندێشه ڕۆڵێكی لاوه‌كی
ده‌بینێت له پێكهاته باڵاكانی تێگه‌یشتنداو، هه‌میشه ئه‌ڵقه‌ی به‌ستنه‌وه‌یه
له‌نێوان جیهانی هه‌ستپێكردن و جیهانی ده‌رك پێكردنی چه‌مكه‌كاندا.
دواتر به‌پێی چه‌سپاندنی هه‌نگاوه‌كانی ڕێبازی
ڕۆمانسی و په‌ره‌سه‌ندنی بنه‌ماو پره‌نسیپه‌كانی ڕۆڵی ئه‌ندێشه زیاتر به‌دیاركه‌وت
و چه‌ندین نووسه‌رو شاعیری سه‌ر به‌م رێبازه گه‌یشتنه لوتكه‌ی داهێنان، له‌وانه
شاتوبریان (1786 ـ 1848) كه ئه‌ندێشه‌ی كردبووه ئامرازی هه‌ره بنچینه‌یی
داهێنانی بابه‌ته‌كانی و هه‌موو سۆز‌و هه‌ست و هزره‌كانی تێدا به‌رجه‌سته ده‌كردو،
ئه‌م حاڵه‌ته له‌سه‌ر كیتس و شیللی و هۆڤمان و بایرن... هتد هاوشێوه ده‌بێت.
ئه‌ندێشه و ڕێبازه ڕه‌خنه‌ییه نوێیه‌كان
دوای په‌یدابوونی چه‌ندین ڕێبازی دیکەی ئه‌ده‌بی له
نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا (جگه له ڕێبازی ریالیزمی كه له نیوه‌ی سه‌ده‌ی
نۆزده‌یه‌مدا په‌یداببوو). به‌پێی زۆربوونی ئه‌و ڕێبازانه، ڕێچكه‌و شێوازی
لێكۆڵینه‌وه‌و ڕه‌خنه‌گرتنیش زۆرببوون. ئه‌و قوتابخانه ڕه‌خنه‌ییه نوێیانه‌ش بنه‌ماو
پره‌نسیپه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی داڕێژراونه‌ته‌وه، وه‌كو: ڕه‌خنه‌ی
بونیادگه‌ری، ڕه‌خنه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، ڕه‌خنه‌ی شێوازگه‌ری، فۆرمالیسته‌كان...
له نێو ئه‌م دیراسه قووڵ و ئاڵۆزانه‌دا، ئه‌رك و ڕۆڵی ئه‌ندێشه جوانتر شیكراونه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده له نێو زانسته مرۆییه‌كانی تردا، وه‌كو ده‌روونناسی نه‌گه‌یشتبووه
كاری تیۆری و زیاتر له نێو قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی ده‌رك پێكردن و زمانه‌وانیدا
باس ده‌كرا، بۆ نموونه منداڵ كه له ته‌مه‌نی (٥- ٨) ساڵیدایه زۆر حه‌زی له
چیرۆكه‌كانی كورته باڵاكان و چیرۆكه‌كانی سونده‌باد ده‌كات. ده‌كرێ ئه‌م قۆناغه
به قۆناغی ئه‌ندێشه‌ی ئازاد ناوه‌زه‌د بكرێت (3/222)، به‌ڵام له نێو لێكۆڵینه‌وه
ئه‌ده‌بییه‌كاندا، به تایبه‌تی ڕه‌خنه‌ییه‌كاندا شوێنی گۆنجاوی خۆی له نێو بابه‌تدا
(ده‌ق) گرتووه، كه ڕۆڵێكی په‌یوه‌ستكاری ده‌گێڕێ له نێوان پێكهاته واتاداره‌كانی
بابه‌تدا، كه به‌چه‌ند هێڵێكی یه‌كتربڕدا جۆری په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات،
كه زۆر جار ئه‌م په‌یوه‌ندییه دیالێكتیكییه، یان لۆجیكییه، یان ده‌زووله‌ییه،
یانیش تیۆرییه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش كه تێكه‌ڵكێشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانه
له‌نێو ئه‌ندێشه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.
دوای رۆنانی په‌یوه‌ندییه‌كانی پێكهاته واتاداره‌كانی
بابه‌ت له‌نێو ئه‌ندێشه‌دا، په‌یوه‌ندی ئه‌ندێشه به‌هه‌سته‌وه ده‌ست پێده‌كات،
دواتر هه‌ست به واتاوه‌و، واتا به بابه‌ته‌وه (19/5). لێره‌دا مه‌سه‌له‌كه له
شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی نزیك ده‌بێته‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌موو قوتابخانه ڕه‌خنه‌ییه‌كان
كه‌م یان زۆر پشتیان پێده‌به‌ستن.
به‌م شێوه‌یه‌ش به‌هۆی ئه‌ندێشه‌وه بابه‌تی ئه‌ده‌بی
ده‌بێته پانتاییه‌كی ئازاد‌و دوور له هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی (كه
گۆڕانكاری واقع ده‌گرێته‌وه) یان گۆڕانكاری ناوخۆیی (كه خودی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه). به‌ڵكو ئه‌ركی ته‌نها چێژ وه‌رگرتنه كه ئه‌مه‌ش
په‌یامێكی به‌رده‌وامه‌و پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه.
ئه‌ندێشه‌ی مه‌عریفی
له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیایی له نیوه‌ی دووه‌می
سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، سیما هه‌ره جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌وه بووه، كه
په‌ره‌سه‌ندنی چه‌مكه‌كان و، گه‌وره‌ترین داهێنانیش له‌م بواره‌دا بووه، كه
دۆزینه‌وه‌ی تیۆری ڕێژه‌یی له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا هاتووه، كه خۆی به خه‌یاڵدا
له‌گه‌ڵ تیشكێكی ڕووناكی به‌خێرایی ((١٨٦٠٠٠)) میل/چركه‌دا سه‌فه‌ری ده‌كردو، ئه‌وه‌ی
ئاینشتاین به دیدی عه‌قڵه‌وه بینی، ناكرێت له ڕێگای هزره تیۆرییه‌كان شیبكرێته‌وه
یانیش ڕاڤه‌بكرێت (١٥/٣٨٣). له‌باره‌ی ئه‌ندێشه‌وه ده‌یگوت: مه‌عریفه سنوورداره،
به‌ڵام ئه‌ندێشه سنووری نییه.
تیۆری ڕێژه‌یی وه‌چه‌رخانێكی گه‌وره‌ی له مێژووی
مرۆڤایه‌تیدا دروست كرد. له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی تیۆری و پراكتیزیدا، چونكه بۆ یه‌كه‌م
جاربوو ئینسان بتوانێت كۆنترۆڵی زه‌مه‌ن بكات. لێره‌دا ئه‌و تیۆرییه‌ی كه ئه‌ندێشه‌ی
له پێش زه‌مه‌نی داده‌نا له‌ناوچوو، مه‌سه‌له‌كه پێچه‌وانه‌بوو.
ئه‌گه‌ر ئاینشتاین توانیبێتی زه‌مه‌ن بخاته نێو قه‌واره‌یه‌كی
یاساڕێژیدا، به‌ڵام له دوای ئه‌و (بیل گیتس) توانی زه‌مه‌نێكی نوێ و جیا له زه‌مه‌نی
باو بخولقێنێ و ببێته پێشه‌نگ و بڕبڕه‌ی شۆرشی زانیاری له جیهاندا.
ئه‌م زه‌مه‌نه نوێیه كه ناونرا (سۆپه‌ر زه‌مه‌ن)
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نی دیکە ده‌ڕوا، به‌ڵام مه‌سافه تێیدا هیچ به‌هایه‌ك
ناگه‌یه‌نێ و له‌ناوچوو، چونكه به پێی زه‌مه‌نی باو‌و هه‌روه‌كو یاسای دووه‌می
نیوتن سه‌لماندی خێرایی یه‌كسانه به ئه‌نجامی دابه‌شبوونی مه‌سافه له‌سه‌ر زه‌مه‌ن:
مه‌سافه
خێرایی=
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
زه‌مه‌ن
به‌ڵام له‌لای تیۆری نوێ، خێرایی یه‌كسانه به زه‌مه‌ن:
خێرایی = زه‌مه‌ن، چونكه مه‌سافه به‌ره‌و خاڵی كۆتایی ڕۆیشت و گه‌یشته نزیكه‌ی
نمره‌ی (0). هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر مه‌سافه نه‌ما ئه‌وه جوگرافیاش نامێنێ.
بۆیه ئه‌م شۆڕشه نوێیه‌ی زانیاری توانی سێ هه‌نگاوی
سه‌ره‌كی بنێت:
1ـ له‌ناوبردنی: جوگرافیا = شوێن = مه‌سافه.
2ـ به‌نه‌مانی جوگرافیا واقیعیش نامێنێ، چونكه
واقیع كۆمه‌ڵه ڕووداوێكه له نێو جوگرافیادا ڕووده‌دات و ئه‌گه‌ر جوگرافیا نه‌بوو،
ئه‌وه واقیعیش نامێنێ.
3ـ هه‌بوونی زه‌مه‌نێكی تر، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه
واقیعێكی تریش هه‌یه‌و، ڕووداوه‌كانی له جوگرافیایه‌كی تردا ڕووده‌ده‌ن. ئه‌و
واقیعه به پێی بۆچوونی شۆڕشی زانیاری ناونرا (واقیعی گریمانه‌یی). له‌م واقیعه‌دا
ڕووداوه‌كان ڕووده‌ده‌ن و جوگرافیا و زه‌مه‌نیش هه‌یه.
لێره‌دا پرسیارێك سه‌رهه‌ڵده‌دات: ئایا ئه‌م حاڵه‌ته
ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و ئه‌ندێشه‌یه‌ی ئاینیشتاین باسی ده‌كرد؟
ده‌توانین وڵامه‌كه به (به‌ڵێ) و به (نا) بده‌ینه‌وه.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات ئه‌ندێشه‌یه، به‌ڵام
ئه‌ندێشه‌یه‌كی واقعی و هه‌ست پێكراو ـ ئه‌ندێشه‌یه‌كی مه‌عریفی ـ بۆ نموونه كاتێ
داده‌نیشم و شه‌ش یان حه‌وت سه‌عات له نێو تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌گه‌رێم، ئه‌وه له‌وماوه‌یه‌دا
من له جیهانێكی تر‌و له واقیعێكی تردا ده‌ژیم، له‌لایه‌كه‌وه واقیعێكی ڕاسته‌قینه‌و
هه‌ست پێكراوه.
ئه‌و ئه‌ندێشه‌یه‌ی ئاینشتاین باسی ده‌كرد ئه‌ندێشه‌یه‌كی
بێ سنووره‌و له پێشه‌وه‌ی مه‌عریفه‌وه دێت، به‌ڵام ئه‌و ئه‌ندێشه‌یه‌ی شۆڕشی زانیاری
دۆزیویه‌ته‌وه ئه‌ندێشه‌یه‌كی مه‌عریفیی بێ سنوور‌و واقیعیشه، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م
جاره له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا مه‌عریفه له پێش ئه‌ندێشه‌وه بێت.
خاڵی سه‌ره‌كی، لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه دوو خه‌یاڵی
(ئه‌ندێشه)ی خۆڵێقنه‌ر هه‌نه: یه‌كه‌میان ئه‌وه‌ی تاكو ئێستا ئه‌ده‌بی پێ ده‌نووسرێت
كه ئه‌ندێشه‌یه‌كی خۆڵقێنه‌ربووه، به‌ڵام به‌ره‌و جیهانێكی زانراو (كه له‌ناو
هۆشیاریی ده‌سته‌جه‌معی دێرین و نزیكیدا هه‌یه) چووه. نموونه‌ش له ئه‌ده‌بی
جیهانیدا زۆرن، بۆ سه‌لماندنی له‌م بۆچوونه. چ كۆن وه‌كو هه‌زارو یه‌ك شه‌و و،
ناوه‌ڕاست وه‌كو ڕۆمانه‌كانی فۆكنه‌ر (١١/ ١-٧). یانیش وه‌كو پرۆفیسۆر ئارسه‌ر
والی ده‌ڵێت: ڕابردووی نموونه‌یی توخمێكی به‌ربڵاوه له نێو زۆربه‌ی ڕێبازه فه‌لسه‌فه
چینییه‌كاندا (١٤/٣٦).
ئه‌ندێشه‌ی یه‌كه‌م پێی ده‌ڵێن (ئه‌ندێشه‌ی ڕابردوو
په‌رێس). به‌ڵام ئه‌ندێشه‌ی دووه‌م پێی ده‌گۆترێت (ئه‌ندێشه‌ی مه‌عریفی). بوونی ئه‌م
دوو ئه‌ندێشه‌یه (ئه‌ندێشه‌ی رابردوو په‌رێس و ئه‌ندێشه‌ی مه‌عریفی) ده‌بێته هۆی
دروستبوونی قۆناغێكی لێك جیاكه‌ره‌وه له ئه‌ده‌بدا، كه سیما‌و ئاكامه‌كانی هێشتا
به ته‌واوه‌تی دیارنه‌بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه په‌ره‌سه‌ندنی
ئامرازه‌كانی هێشتا له پێشه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی چه‌مكه‌كانه.
ئه‌نجام
1ـ
له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی ده‌قی ئه‌ده‌بی، ئه‌ندێشه ڕه‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی ئه‌و بووه‌و
یه‌كه‌م جار ئه‌م زاراوه‌یه له‌نێو نووسراوه گریكییه‌كاندا هاتووه.
2ـ
له نێو ڕێبازی ڕۆمانسیدا، زۆر بایه‌خ به ئه‌ندێشه دراوه، وه‌كو بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ
دیراسه‌ت كراوه‌و جۆر‌و ئه‌رك و ڕۆڵیشی ده‌ستنیشان كراون.
3ـ
له شیكردنه‌وه‌ی ده‌قدا به‌پێی بۆچوونی قوتابخانه ڕه‌خنه‌ییه نوێیه‌كاندا گرنگی
ئه‌ندێشه زیاتر به‌رجه‌سته ده‌كرێت، كه بزوێنه‌ری جۆری په‌یوه‌ندییه‌كانه.
4ـ
تا ئێستا ئه‌م چه‌مكه نه‌بۆته تیۆرێك و له‌نێو زانسته مرۆییه‌كاندا پێگه‌ی خۆی
نه‌گرتووه‌و له نێو بابه‌ته‌كانی تردا باس ده‌كرێت، وه‌كو له بیركردنه‌وه‌و
ئاگایی و هۆش و ده‌رك پێكردن.. هتد.
5ـ
په‌یدابوونی ئه‌ندێشه‌ی مه‌عریفی قۆناغێكی نوێ له ڕێبازه ئه‌ده‌بییه‌كاندا دروست
ده‌كات و گۆڕانكاریش به‌سه‌ر زۆر لایه‌ندا دێت، به تایبه‌تی كه ئاراسته‌كردنی به‌ره‌و
جیهانێكی نه‌زانراوه، به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ره‌تادایه و له نێو بزاڤێكی یاساڕێژدا
به‌رجه‌سته نه‌بووه.
سه‌رچاوه‌كان:
1ـ
الاساطیر العربیة قبل الإسلام، محمد عبد المجید، القاهرة 1944.
2ـ
أدب الأطفال ـ دراسة و تطبیق، د. عبدالفتاح أبو معال، ط2، عمان 1988.
3ـ
أصول علم النفس: د. احمد عزت راجح، مطبعة اشبیلة، بغداد ب. ت.
4ـ
بنیاتی وێنه‌ی هونه‌ری له شیعری كوردیدا، سه‌ردار ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن گه‌ردی، سلێمانی
2004.
5ـ
تأویل الشعر وفلسفته عند الصوفیة (ابن عربي)، امین یوسف عودة، شركة الشرق الأوسط
للطباعة، عمان 1995.
6ـ
الحداثة، تحریر مالكم برادبری وجیمس ماكفارلن، ترجمة مؤید حسن فوزی، ج٢، بغداد
1982.
7ـ
الخیال والأطفال، د. قاسم حسین صالح، جریدة المدی، العدد 282 السنة الثانیة السبت
25/12/2004.
8ـ
ڕه‌خنه‌سازی (مێژوو‌و په‌یڕه‌وكردن)، د. كامل حه‌سه‌ن عه‌زیز به‌سیر، به‌غدا 1983.
9ـ
صناعة الأدب، ر. أ. جیمس. ترجمة: هاشم الهنداوی، بغداد 1986.
10ـ
الصورة الشعریة، س ـ دی لویس، ترجمة: د. احمد نصیف الجنابي وآخرون، بغداد 1983.
11ـ
عن روایة الواقعیة الرقمیة، محمد سناجلة
(www.sanajlehadows.com).
12ـ
فن البحث العلمی، أ. ب. بڤردج، ترجمة زكریا فهمي. ط5، بیروت 1986.
13ـ
في المیزان الجدید، محمد مندور، القاهرة 1944.
14ـ
المجتمع فی العقل، چارلس ماج، ترجمة: د. احسان محمد الحسن، بغداد 1990.
15ـ
مدخل علم النفس، لندا ل. دافیدوف، ترجمة: د. سید الطواب وآخرون، دار ماكجروهیل
للنشر، القاهرة 1983.
16ـ
المعجم الادبي، صبور عبدالنور، ط١، بیروت 1979.
17ـ
موسوعة المصطلح النقدي، یترجمها عن الانكلیزیة. د. عبدالواحد لؤلؤة، المجلد الأول،
بغداد 1982.
18ـ
نقد الشعر، اولیفیة فریكیری، ت: ناطق خلوصي ـ مجلة الثقافة الاجنبیة، بغداد العدد
2/2004.
19ـ
النقد الموضاعاتي ـ الأسس والمفاهیم، د. محمد بلوحی، مجلة الموقف الأدبي ـ دمشق
العدد 394/ شباط/ 2004.
ئەڤ
بابەتە یەکەم جار ل گۆڤارا نووسەری نوێ (ژ ٢٩، ئابی ٢٠٠٥)، کو ژ ئالیێ یەکێتیی
نووسورانی کورد ـ لقی هەولێر دەردچوو. پاشان ب ڕێنڤیسا کوردییا لاتینی ل گۆڤارا
وار (هەژمار٤ سالا ٢٠٠٦) دا بەلاڤ ببوو.

Post a Comment
بۆچوونا خۆ بنڤیسه