main banner

مالپه‌رێ فه‌رمی یێ ئه‌حمه‌د قه‌ره‌نی

 


ڕۆڵی نالبەند

لە پەرەسەندنی شیعری دیداكتیكی كوردیدا(١)



نالبەند(*)لە شاعیرە گەورەكانی كوردە، بە تایبەتی لە ڕووی چەندێتی بەرهەمە شیعرییەكانییەوە، بەڵام لەڕووی جۆر و چۆنیەتییەوە، زۆربەیان دەربڕینی پێوەندییە كۆمەڵایەتییەكان و بارودۆخی دەوروبەر و باری سیاسی سەردەمی شاعیر بوون، نەخاسمە كە ((شیعری كۆمەڵایەتی ئەوەندە زۆرە، ئەگەر بە مەبەستی ئەكادیمی تەماشا بكرێن، نە بە مەبەستی چێژ و خەیاڵی هونەری، ئەنسیكلۆپیدیایەكی كۆمەڵایەتی لێ دروست دەبێت. شاعیر باس لە هەژاری و دەوڵەمەندی و دزی و قومار و بەرتیل و چاكە و خراپە و گەلێك دیاردەی دیكەی ناو كۆمەڵ دەكات. زۆربەی ئەم جۆرە شیعرانە دەچنە ناو خانەی شیعری فێركردن و پەروەردەییەوە.))(1)، بۆیە ئێمەش وەكو شاعیرێكی فێركاری كوردی نیوەی یەكەمی سەدەی بیستەممان هەڵبژارد و هەوڵ دەدەین شیعرەكانی لەڕووی ناوەڕۆك و تەكنیكەوە شیبكەینەوە.

لەسەرەتاوە پێویستە ئاماژە بەوە بكەین، كە پەیامی نالبەند وەكو زانایەكی ئایینی ئامۆژگاری كردنی خەڵك و ئاراستەكردنیانە بەرەو ڕێگەی یەكتایی و خوداپەرستی بووە و فێریان بكات كە چۆن عەرز و نامووس و خاك و وڵاتیان لەدەست درێژی تەماعكاران بپارێزن. نالبەند هەوڵی داوە ئەم ئەركە لە ڕیگەی شیعرەوە ئەنجام بدات. بۆیە ئەو زانین و زانستەی كە لە حوجرەی مزگەوتەكاندا فێربووە و ئەو زانیارییانەی كە لە ڕێگەی خوێندنەوەی كتێب و دەزگەكانی ڕاگەیاندنی سەردەمی خۆی وەریگرتوون، یانیش لە ئاكامە ئەزموونییەكانی خۆیەوە لێكیداونەتەوە و، هەموویان لە نێو پەیامێكی مژدەبەخشدا كۆكردووەتەوە و بەزمانێكی كوردی ڕەوان و سەلیقەدار هۆنیوەتەوە و پێشكەشی خەڵكی ڕەش و ڕووت و جوتیاری گەلەكەی كردبوون.

ئەم بەرهەمە پڕ زانیاری و ئامۆژگارییانەی ئەوەندە زۆر و بەرفراوان بوونە، تا ڕادەیەك لە شیعرێكیدا گلەیی لەخۆی دەكات كە ئەوەندە ئامۆژگاری خەڵكی كردووە، لەوانەیە خۆی لەبیرچووبێتەوە:

بخو بخو ئەحمەدا چەندێ خرابی

توخۆش نسحەتكەری حەیفە وەسابی

هزار سالا بمینی دێ فەنابی

ل سەر دینێ خو بۆچی گومڕەهی تو(2)

ئەگەر لە سۆنگەیەكی دیكەوە سەیری ئەم حاڵەتە بكەین، لەوانەیە زۆر گۆتن و دووبارەكردنەوەی پەند و ئامۆژگارییەكانی نالبەند نیشانەی ئەوە بێت، كە خۆی بەشاعیرێكی فێركار زانیوە و ڕێبازەكەی كە تەریقەتی نەقشبەندی بووە بە رێچكەیەكی ئایینی ئیسلامی ڕاست و دروست داناوە و لەو باوەڕەدا بووە كە كەس ناتوانێت ملكەچی دەرەنجامەكانی ئەم ڕاستییە نەبێت:

نەبێژن كو شاعر چ بێ مروەتە

نەبو عالما شەئنە ئەڤ غەیبەتە

مە گۆت یا نهو ئەو دكەن قەبحەتە

             كو دا دەست بكێشن ژ ڤی ما وەرای

بەری مە چ تەرتیب هەبوو لازمە

نهو ژی وەسا بیت خودێ عالمە

ئەز لەوان ئیعرازێ بكەم ئەز چ مە

                  مەلا ڤێت بهێلن ئەڤی موشتەهای

مەلانە چرا بۆ ڤێ ئوممەت

 کو مەجبورە ئوممەت گوهێ خۆ بدەتێ

هەمی لازمە بێنە سەر ڤێ خەتێ

           ژبەر عیلمی خەلكی سەرێ لبەر چەمای(3)

نالبەند لەنێو ڕاستییەكاندا تواوەتەوە و بە شێوزاێكی ساكار و سەڕنجراكێش و سەلیقەدار پێشكەش بەخەلكی دەكات و هەندێك جار ئەوەندە زێدەڕۆیی لە سەلماندنی راستییەكان دەكات، دەگاتە ڕادەی ئەوەی كە پەند و ئامۆژگارییەكانی وەكو فەرمان بەسەر خەڵكدا بسەپێنێت:

وەكی هەر نەما لنك وە ترسا خودێ

        ژ عەبدا شەرم كەن كەرێت كوهـ درێژ

چ دەعوایە بێژی موسلمانم ئەز

         تە فەرزەك نەكر ئەی تەرەس لال و گێژ

هەڕۆ ئەحمەد دل بحالێ وە ڤە

                 گوتێ تو بەس ئاڤڕوویا وان بڕێژ(4)

رێنماییكردن و ئامۆژگاریكردنی خەڵك دەبێتە پیشەی سەرەكی نالبەند و بۆ هەر حاڵەتێكی بۆچوونی تایبەتی خۆی دەبێت و خەڵكەكەی لێ هایدار دەكات:

خودێ ئێك رەسوول دوو و عەقلێ مە سێ

ئەڤان هەر سێیان ئەمر دا هەر كەسێ

چو شولا كو چاكی ئەوێ دارەسێ

خرابیا نەكەن دا نەبن گرفتار(5)

یانیش:

فكرن حەدیسی و شەرعەتی ئەڤ تەعنە یا بهەمیا كەتی

                 چاك نینە هۆ بێ خاسیەتی چاڤێ هەوە مای كورەیە

ئاللا وەكیلە ئەز حەقم وەختە ژ كەربادا بپقەم

                     لنك هندەكا ئەز ئەحمەقم عەیبا هەوە بێ چارەیە

ئیلهام وەلییا دایە من بێ تەعن و عار ناچەمن

               وان عاقیبەت قەهر و غەمن هەچیا مەگۆتی حەق وەیە

نسحەت خلاس بوون ئەی عەزیز كەس چاڤ نەدەن منێ غلیز

         بێ عار و بی عەقل و تەمیز ئەحمەد خراب كی وەك تەیە؟(6)

 

یانیش:

ئەزم نسحەتكەرێ هەر جاروبارێ

بەلێ زێدە بۆ ئەهلێ عەقل و عارێ

ب ئەسبابا هەمی شول تێنە كرنێ

كەسێ بێ پێ نەچوویە سەر منارێ(7)

لەم ڕووەوە بەدیار دەكەوێت كە ((ئامۆژگارییەكانی نالبەند بۆ دین و دنیا تەرخان كراون، بە زمانێكی كوردی پەتی و وێنەی جوان، ئەم گرنگیدانەیش بەزمان بۆ شیرەتكردنی كۆمەڵ نوێكارییە لای نالبەند))(8)

نالبەند دیوانە شیعرییە پڕ زانیاری و پەند و ئامۆژگارییەكەی بەڕێبەرێكی تەواوی كۆمەڵ دادەنێت و جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە پێویستە چاپ و بڵاوبكرێتەوە:

گەلێ ئەهلێ حزورێ شاعرم ئەز

         منا هەی نییەتەك بێ رێك و كولان

ئەوە نییەت كو ڤان شعرا بەلاڤ كەم

         بۆ كوردستان و كوردان ببنە دیوان

دوعا و نسحەتن، عشق و كەمالات

           كو فایدێ خاس و عاما تێ بۆ دەرمان(9)

یانیش لەم مولەمەعەدا هەمان داواكاری دووبارە دەكاتەوە:

فصدقونی وانظروا كتابي

فیه فنون الشعر للاصحاب

وەعز و نەصیحەت عشق و وەسفێ باری

تێدا هەنە وەك باغەكی بهاری

 

لە كۆتایی شیعرەكەدا دەڵێت:

چار سەد و زێدە من هەنە قەسیدە

عیبرەت و كەیفن و كەمال و عیدە

ئەز لەو نەشێم دا طەبعەكەم بێ پارە

دا بكەم دیاری بۆ هەوە یەك جارە

كوردێ برا بۆ من موعین بن خێرە

یا بێ شكە دێ بۆ هەوە بن گێرە

كەیفا وەیە ئەی مەجلسا كیراما

هوین عاقلن هوین فاضلن هوین زانا(10)

 

نالبەند بێ ئومێد دەبێت لەوەی، كە یەكێك یارمەتی بدات. لە دووبارە كردنەوەی داواكارییەكان جاڕس دەبێت و دەزانێت كە هەوڵەكانی دەردێكی بێ چارەنە:

هندی تر گەلەك بێژی

دوڕا لمە داڕێژی

گوهـ نینە كەڕ و گێژی

دلكێ مە نە ئێشینە(11)

 

بۆ ئەوەی بتوانین بەرهەمە شیعرییەكانی نالبەند لەگەڵ بنەماكانی ڕێچكەی فێركاری شاعیری پێشەنگی ئەم هونەرە (هزیۆد)(12) بەراورد بكەین و لە ڕووی ئەرك و تەكنیكەوە هەڵیبسەنگێنین، بە پێویستمان زانی لەم چەند خاڵەدا شی بكرێنەوە:

 

(1)

شیعرە دیداكتیكییەكانی نالبەند ڕەنگدانەوەی ژیانی كۆمەڵێكی كشتوكاڵی و دابونەریت پارێزن، ڕاستەوخۆ باس لە حاڵەتە ئەرێنی و نەرێنییەكانی ڕووداوەكان و پێوەندییە كۆمەڵایەتییەكان و ڕێنماییە ئایینی و ڕەوشتییەكان دەكەن، بۆیە زۆر جار قسە و پەند و دەستەواژەی سەرزاری خەڵك بەسەلیقەیەكی ڕەوان دەهۆنێتەوە، كە هەمان مەبەست دەپێكێت، بەڵام لەڕووی فۆرم و شێوازەوە جیاوازییەكی زۆریان هەیە، چونكە سەرلەنوێ دایدەڕێژێتەوە و بەتام و چێژێكی هونەری بەرز و سەرنجڕاكێشەوە دەیخاتە بەردەستی وەرگر و خوێنەران، بۆ نموونە:

هزار سالا ل دنیایێ بمینین پویچە هەردێ چین

وەسا ژی دەركەڤن تازە كو باهرا وە نەبیت ئازار

بەلێ ئەمما بۆ دنیاداریا مە لازمە تەفتیش

كو هەردوو لازمە تازە ببوورن تێ بگەهن ئەی یار(13)

 

ڕامانی ناوەڕۆكی ئەم دوو دێرە شیعرە نزیكە لەو پەندەی كە دەڵێت: ((اعمل لدنیاك كأنك تعیش أبدا، وأعمل لاخرتك كأنك تموت غدا))(14)

یانیش لەم دێرە شعیرەدا دەڵێت:

دا بەرێ تە ل ئاخرەتێ بیت نێ ئەوە مالا قەدیم  

                      كێم و زێدە شول نەباشن بەلكی ناڤنجی و وەسەت(15)

ئەمەش لە فەرموودەی پێغەمبەر وەرگیراوە كە دەقەكەی ئەمەیە ((خیر اڵامور أوسطها).(16)ـ لەدێرە شیعرێكی دیكەیشدا دەڵێت:

دیانەت ژێك موخالف بوون و ئەزمان

                وەكی دی دنیا بۆمە ملك و خانە

كو هەر ئێكی هەیە باهرا خۆ تێدا

                ژیارا خۆ بكەن عومرێ مە دانە(17)

هەر لەم بارەوە پەندێكی كوردی هەیە دەڵێت: ((دنیا یا لێكڤەكریە، لێ نەیا پەرچان كریە.))(18) ـ لە دێڕە شیعرێكی دیكەیشدا دەڵێت:

كەسێ پیچ پیچ بخۆت دنیا ئەوی خار

كەسێ پاری مەزن بێ ئارو نانە(19)

پەندێكی كوردی هەیە دەڵێت: ((كێم خۆرێ داییم خۆر بە)).(20)ـ لە شیعرێكی دیكەدا دەڵێت:

قەت بیانی بۆ كەسێ نابیتە مال

ئەهلێ مالێ ناڤەخۆت ئاڤەكە زەلال

بۆ خودانی بوونە جەهنەم مال و حال

بۆ خوسارەتیا وە بەسە ئەو قەدەر(21)

ـ لەم بارەوە پەندێكی كوردی هەیە دەڵێت: ((بیانی هەر بیانییە و خۆیی هەر خۆییە))(22) یانیش پەندێكی دیكە هەیە كە دەڵێت: ((بیانی بدەیێ گۆشتێ ڕانی، دێ ل تە بیتە پەشیمانی)).(*)

ـ لە شیعرێكی دیكەدا دەڵێـت:

پەز تژی گۆڤێ تو بەردەی

بەر شڤانی تێر نەبیت

دێ هەمی پووچ كەی ل دەردەی

بۆ تە ناهێن هەشت و نەهـ(23)

هەر لەم بارەوە پەندێكی كوردی هەیە دەڵێت: ((ئەوی نانی ژ تویلا ڤەشێریت، دێ ب لەپا ل پوڕا گەرێت)).(24)

ـ یانیش لەم دێڕە شیعرەدا دەڵێت:

وەكی ئەول تو لوقما خۆ مەزن كەی

تۆ دێ پێ خەندقی ناچیتە خارێ(25)

ڕامانی ئەم دێرە شیعرەش دەقاودەق وەكو مانای ئەم پەندەیە كە دەڵێت:

((پاریێ مەزن گەرویێ ددڕینن)).(26)

ـ لەم شیعرەشدا نالبەند دەڵێت:

سەی چو گۆشتێ سەی نەخارە چو جار

تێ بگهن ڤێ مەسئەلا مەعنا دیار

باش فەهم كەن گرتنا من ئەی مەزن

بۆ مە هەمیا فایدەیە دەوسا كەڤن(27)

پەندێكی كوردیش هەیە دەڵێت: ((سە گۆشتێ سەی ناخوت)).(28)

نموونە زۆرن، بەڵام ئەوانەی سەرەوە ئەوە دەسەلمێنن كە پەندە فۆلكلۆرییەكان و ئەو دەستەواژانەی سەر زاری خەڵكن. هەر ئەوان كەرەستەی سەرەكی هۆنینەوەی شیعری نالبەندیش بوونە.

 

(2)

شێوازی دواندەری كراوە و ڕاستەوخۆ لە شیعرە فێركارییەكانی نالبەنددا بەدی دەكرێت، بەتایبەتی ئەوانەی پێوەندییان بە لایەنی ئایینییەوە هەیە، هەرچەندە لایەنە كۆمەڵایەتی و نەتەوەیەتییەكانیشی فەرامۆش نەكردووە، بەڵام بەگشتی هەڵگری پەیامێكی ئایینی بووە و وەكو شاعیرێكی میللی لەناو خەڵكدا ژیاوە و ناوەڕۆكی شیعرەكانیشی بۆ ئامۆژگاری كردن و ڕاستكردنەوەی ڕەوشتە خراپەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری وەرگران تەرخان كردووە، بۆ نموونە بەپێی باوەڕی ئایینی ئیسلام، دەبێت مرۆڤ زیاتر بیر لە دواڕۆژ بكاتەوە و بە پێكەنین و ڕواڵەتی گەشەداری دنیا هەڵنەخەڵەتێت، ئەم بۆچوونانە و چەندین زانیاریی دیكەش دەخاتە بەردەستی خوێنەران و خەڵك ئاگادار دەكاتەوە كە سەرجەم گیروگرفت و كێشە ئاڵۆزەكانی ژیان دەگەڕێنەوە بۆ هۆكارێكی سەرەكی كە ئەویش ئەوەیە: مرۆڤ شتە بنەڕەتییەكان پشتگوێ دەخات. لەم ڕووەوە نالبەند دوو حاڵەتی هاودژ كە ـ یەقین و و ندابوون ـ ن بەراورد دەكات و هەوڵ دەدات قەناعەتێك بۆ وەرگر دروست بكات كە ڕێبازی یەكەم پەیڕەوی بكات، چونكە سوودی دنیا و ئاخرەتی تێدایە:

خوزیا كەسێ گوهـ دایە من شێخ و مەلا مێر وژن

مە دڤێت بۆ وان فایدێ مەزن لەو من دەوام گازندەیە

هندی وە ڕوح مایە د لەشی نابن دەوام خێرو خوەشی

بۆچی تۆ هۆی زەحمەت كێشی عومرێ مە هەر بێ فایدەیە

دنیا مە ڕۆژە یا شەڤە هەچیا چوو یادی هاتەڤە

هندی هەبین تەرتیب ئەڤە سال و زەمان ئەڤ مادەیە(29)

 

(3)

گەلە ژێردەست و چینە چەوساوەكان دەزانن كە دادپەروەری كۆمەڵایەتی بنەمای پێشڤەچوونی ژیانە و تا ڕادەیەكی زۆریش ئاگاداری هەڵسوكەوت و كردەوەكانی داگیركەر و چەوسێنەرانن و درك بەو ڕاستییە دەكەن، كە ئەم دوو دەستەیە مشەخۆر و تێكدەرن و چەند گرووپێكی تەمەن كورت و سەرلێشێواون.... شاعیری فێركار لایەنگری لایەنی یەكەمە و ڕاستییەكان بەشێوەیەكی هونەری ڕێك دەخات؛ بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵك ڕابكێشێت و ئامۆرژگارییان بكات. لە بارودۆخێكی وا نالەباردا، شاعیرە فێركارەكان بە پلانێكی دیراسەتكراو و نەخشە بۆ داڕێژراو ئەم حاڵەتانە لە ڕێگەی شیعرەوە ڕێك دەخەن و پێشكەش بە وەرگری دەكەن و زانیاری پێویستیشی پێ دەبەخشن، بۆ نموونە نالبەند ئەم كارە بە ئەركێكی ویژدانی خۆی دەزانێت و لەم بارەوە چەندین شیعری هونیوەتەوە:

ئەی كوردێ برا بەسە وە خۆ دایە رەحەتیا

ئەڤ عومرێ بەرێ چۆن ب ڕەزالەت بۆ وە قەتیا

بەس نینە هەما نان وە هەبیت فكرە خەلەتیا

                      گازندا نەكەن دل وە تژی خەنجەرو خوینە

جوهیا تو نەزەركێ ب تفاق بوونە حكومەت

هەر هوین نەچوونە بێ سەرو بێ عارن و ئالەت

ملكێ وە هەمی دوژمنی گرت و بوو قەباحەت

               ما ب دەستێ هەوە رابە تەرەس شول بكە بینە(30)

 

یان:

دوژمنێ خائین خودێ كەنگی ڤیا

دین و دنیا ڕەش نەكەن هەردوو ڕوویا

شەرمزاری بۆ مە ئیستیعماری بوو

ل سەر دلێ خاس و عەواما ماری بوو(31)

یان:

كوردستان تو موئمنی

                مێرێ دایكێ ئێنگلیزە

چ فێقی تە هەی چنی

            وەی پا شولەك عەزیزە

مە بخو تو دای دۆژمنی

          بلا ئەو بێ تەمبیزە(32)

یان:

ئەو كەسێ یار و برا دا ب ئەجنەبی

ئەو كەرە ژ گوڤێ ڤەڕەست دەر لێ ڤەبی

وی نەهێلن قەت ل سەر ملكێ وەبی

دا تۆ بەس دل نەخۆش و بەرزە بی(33)

 

هەروەها لەبارەی چەوساندنەوەش دەڵێت:

هندی ئەڤە شێخێت مەنە شرین حەلیم

                نەرم و تیژن شەڕ بەلاڤن جهـ كۆژیك

نژدەچینە سەربڕن عالەم ڤەكر

                بێ هەوار و گورز و طوپ و تومەتیك

سەرڤە مسكین ژبن ڤە كورەمار

وەختێ وا ب ئێكی ڤەدا خاست سوندریك(34)

 

حوملە ماقوول و رەئیسا خار فەقیر

نان ژ سەر سێهلێ هەلاند هێژتا هەڤیر

زۆلم و تەعدا و طەمەع وان ئەو ڤیا

ڕەعیەتا خۆ كر كەر و بەردان چیا

پارەكێ خۆش بۆ نەهێلا ئەو بخۆن

فكرە دەوسا وان نهو ئەو كیڤە چۆن؟

ڕەعیەت ئەڤرۆ قاتل و لێك دۆژمنن

بەر نەما ل قەهرا خودێ ژێ د ئێمنن(35)

 

لە بارەی دادپەروەرییەوەش دەڵێت:

حوكمەت و مللەت هەمی لێك حەوجەیە

چی كەسێ خائین ژ وان رێ بەرزەیە

لازمە ئامر ئەمینێ رەعیەتێ

دین و دنیا دا نەكەفتە زەیقەتێ

ڕاستی و رەحم و عەدالەت فایدەنە

غەیری وان شول ئاگرێ دینی مەنە(36)

 

(4)

نالبەند لە شیعرەكانیدا بایەخ بەڕەگەزی شوێن دەدات. بە تایبەتی لە شیعرە فێركارییەكانیدا، كە ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی خەڵك كراون و شوێنەكانیش زێدەتر مەكتەب، مزگەوت، كێلگە و شوێنی دیكەی كاركردنن، بۆ نموونە:

 

ـ مەكتەب:

ئەزێ فوكریمە خەلكێ ڤی زەمانی

ئەساسێ مەكتەبا دین بێ سەقا كر(37)

 

ـ دێر و مزگەوت:

تە هەر دێر و كنیشتە و مزگەفتا هەی بۆ كەسێ باشە

ئیمامێ وێ نەزانی بیت و روهبانی و سەردێری(38)

 

ـ تەیكە:

قون هوسی تاقێ كنیشتێ زیلەتێ ئەو كر قەبوول

خاسمە ئەم تەكیا نشین بین دێ چەوا مینین ل دویر(39)

 

ـ كێلگە:

ڕەزبڕین و دەحل هێلان گول چنین و ما ستری

چوون مزەیتێ ڕەز نەشین بووی پێكڤە لێ كور و نەسخ(40)

 

ـ كارگەهـ

مەعمەلا كەڤنە بلا شول نەكەتن

ژ هەما زێدەیە بازار و عەیار(41)

 

ـ باخچە:

كەسێ فێقی نەخارە ژ باغەكێ دێم

هەتا جو ب ئاڤەكێ ب سەردا نەكۆلای(42)

 

ئاش:

مە زانی ئاەكێ هەی یارێ نەعمر

مە دیت ئە ژی لبا دانی دكەت دو

ژ قەهرێ من لەوا نفرین كرە هو

ئەڤی ئاشی هەمی پێكڤە جەمانێ(43)

 

كۆز:

ئەمێ ل سەر قرشی و تۆزێ

تە پەز بەردا چو سە كۆزێ

محالە ئەم ڤەكەین دۆزێ

گرێداینە بە هەڤساری(44)

 

بێدەر:

ڤێت خوهێ ل ئەنیا خۆ بێخن

دا هەلینن بێدەرێ

بەس ئەڤی تەرشی هەلێخن

غیری وە كوهـ نادەتێ(45)

 

(5)

شاعیر خۆی لە توندوتیژی بەدوور خستووە و هانی خەڵكی داوە كە كار بۆ بەدیهێنانی ژیانێكی هێمن بكەن. نەفرەت لە شەڕ و شۆڕ بكەن و ئاژاوە نەنێنەوە، چونكە كوشتن و بڕین و تۆقاندن دەبنە هۆی دووركەوتنەوەی مرۆڤ لە ڕێگەی خودا و لۆژیكی ڕاستی، بۆ نموونە:

بزانە ئەی كەسێ گوهدار بزانە

هەمی ئینسان ژ دای و باب برانە

دیانەت ژێك موخالف بوون و ئەزمان

وەكی دی دنیا بۆ مە ملك و خانە

بژین تێدا هەمی بێ فەرق و بێ شەڕ

كو دنیا بۆ مە دار و ئیمتیحانە(46)

 

یان:

كەسێ ڕێ ڤەكر ئەولی بۆ شەڕی

ل دەوسێ بچی ما وەیە تو ل بەری

ئەگەر دەعوە هۆ بیت تۆ لال و كەڕی

د دەستێ وەدا ئومەتا ژێك بژی(47)

 

یان:

شانێ ب خورتی بخۆی

برسیێ هەر سال تۆی

بۆ تە نەمان ئەڤاڕووی

شەرم بكە جەنگەنە(48)

 

(6)

شاعیر بایەخ بەڕەگەزی كات نادات، چونكە ناوەڕۆكی شیعرە فێركارییەكان واڵان و بۆ هەموو كات و ساتێك دەگونجێن، بۆ نموونە لە بارەی وەرزەكانی ساڵ دەڵێت:

 

بهار:

هەر سێ هەیڤ ئادار و نیسان و گولان

ئەو بەحەشتا عالەمینە ئاڤ و نان

نێ بهارێ عەور و بارانن حەیات

بۆ گیای و دار و بارا دبن نەجات

 

هاڤین:

ئێ بۆ هاڤینێ دو حالن دو تەرەف

حالەكێ خۆشە قەوی حالەك تەلەف

 

پاییز:

مەبحەسێ سێ بەحسێ پاوێزێ

من دانا خارێ بۆ عیبرەت و تەمیزێ

 

زڤستان:

هات قیامەت هاتی وەقتێ زەیقەتێ

یا درێژە كەس چو چارا نابەتێ

 

لە مەبەستی پێنجەمی ئەم چامەیەدا وەرزەكانی ساڵ بە تەمەنی ئینسان دەبەستێتەوە و دواتر بە درێژی باس لە ژیانی دووەمی دوای مردن دەكات:

دێ قیاسا عومر و سالا پێكڤەكەم

داخزینا مەقسدێ نو دەرڤەكەم

نێ حەتا حەفتێ عومر ئاخ لێڤەیە

هێژ نە شول و خۆشی و نەفعەك هەیە

پاشی هەتا دبیتە سهـ عومرە بهار

لەو مرۆڤێ مەستە بێ سەبر و قرار

پاشی وی هاڤینە هەتا پێنجەهێ

وەقتێ كەسپ و ژن ئینان و بارگەهێ

پاشی هینگی عومرە پاویز و زەوال

چارە نینە وەقتێ مرنێ و چونە مال

ئێ ژ عومرێ مە زڤستانە مرن

هندە موهلەت وەقتە چون و باركرن(49)

 

(7)

شاعیر ڕێز لە مرۆڤ دەگرێت و به بوونەوەرێكی لێهاتوو و كارامەی وەسف دەكات، لەم ڕووەوە باسی پلەو پایە ناكات، بەڵكو ڕاستگۆیی و باوەڕداری دوو پێوەری سەرەكین بۆ هەڵسەنگاندنی هەر مرۆڤێك.

بە بۆچوونی شاعیر ئەو مرۆڤانەی ڕاستگۆ و باوەڕدارن لە ژیانیاندا خاوەن ڕێز و حورمەتن، بەڵام كاتێك پیر دەبن باری جەستەیی و دەروونییان تێك دەچێت و دواتر وەكو ڕۆح لە جەستەیان جودا دەبێتەوە. ئینسان (بەگشتی) وەكو بوونەوەرێكی ناشیرین و بێزەڤەر دێتە بەرچاو، بۆیە دەبێت هەر كەسێك بیر لەم سێ حاڵەتە بكاتەوە:

كچ و كوڕ حوری و یلدان و غیلمان

دگەل وان عالەمێ عشق و ئەڤینە

.........

وەكی پیربوون چەوا د هەستی گرانن

دفن كلمیش و دەڤ و خاڤ و گەنینە

..........

وەكی ئینسان مر و بوو نەرم و بێ ڕوح

نەزەركرنا لەشێ وی دل پەقینە(50)

 

(8)

نالبەند له ‌سەرەتای زۆربەی شیعر فێركارییەكانیدا، لە خودای گەورە دەپاڕێنەوە و دواتر دەست بەداڕشتنەوەی بیرۆكەی و مەبەستەكانی دەكات و شیعرەكەی لە نێو فۆرمێكی ڕێكوپێك و سەلیقەدار بەرجەستە دەكات، بۆ نموونە:

ئەی خودانێ ڕەحمەتێ وەسفێ تە ڕەبی ئەرحەمە

ئەز گۆنەهكارم گەلەك موحتاجێ ئیحسانا تەمە(51)

دێرە شیعرەكانی ئەم هەڵبەستە بە پێی زنجیرەی پیتەكانی زمانی (عەرەبی ـ كوردی) داڕێشتووە كە دەكاتە (29+6=35)و، لە هەر یەكێكیاندا كە ڕامان و مەبەستی تایبەتی خۆی هەیە، بەڵام جۆرە پاڕانەوەیەكیشی تێدایە.

یان لەم هەڵبەستەدا، كە باس لە كاری هەرەوەزی گوندێك دەكات، بەرەپێشین لە خودا دەپاڕیتەوە، دواتر باسی چۆنیەتی ئەنجامدانی كاری (ئاخەبان) دەكات:

سوبحان ژ بۆ ئیلاهی

ئەو ڕازقێ هەمیانە

وەك كەڤن بوون ئاڤاهی

چێكرنا وا ب ژڤانە

دنیایا بۆی دوماهی

هندە ئاخر زەمانە(52)

                                    

(9)

لێهاتوویی و دەستڕەنگینی شاعیر لە هۆنینەوەی شیعردا، لە سەرەوەی ئەو ئاستەیە كە بایەخ بە خورپە بدات، چونكە خورپە شتێكی ڕێژەییە و لە شیعری فێركردندا ڕۆڵێكی بەرچاوی نییە، بەڵام شتی گرنگ ئەوەیە كە شاعیر هەوڵ دەدات پەرە بە ئاستی ڕۆشنبیری خەڵك بدات و ڕێنماییان بكات كە لە هەردوو دنیادا كار بۆ سەرفرازی ژیانیان بكەن بۆ نموونە:

ئەی گەلی مریا بزانن چاڤ نەدەن ساخا چو جار

وان نەزانی كیشكە كۆچەر هندە بۆرین وەخت و چاخ(53)

 

(10)

مەبەستی سەرەكی شیعری فێركردن چەسپاندنی ژیانێكی پێشكەوتوو و هێمنە، ئەگەر لەسەرەتادا باس لە هەندێك ئاژاوە و كاری نالەباریش بكات، ئەوە تەنیا بۆ ڕوونكردنەوەی زەرەر و زیانی كارە پڕ ئاژاوەییەكانە كە دەبنە هۆی تێكدانی شیرازەی ژیان، بەڵام لەدواییدا مەبەستی شیعرەكە هەر بەرەو هێوری و بەرقەراربوونی ئاشتی بە كۆتا دێت، بۆ نموونە:

خۆش مێر نە ئەو بوو

ساخ كوشتن و مای

ئەو خۆش مرۆڤە

مریا بكەت ساخ

زۆلم و قەچاغی

ئەو بێ ئەساسن

ئێكی خودان بەخت

دێ بیتە ئوجاخ

وەقتێ بەرانەك

پەز پێ ڤەحەوهیت

خورتێ هەڕۆیە

لازم نەبوون شاخ

شەرتی مرۆڤی

عیلم و كەمالن

دا بۆ بمینیت

قەدر و جهو ئاخ(54)

 

(11)

كەرەستەكانی شیعری فێركردن زانست و هونەر و ڕەوشتن، بۆیە نالبەند هەمیشە لە شیعرە فێركارییەكانیدا جەخت لەسەر بەهاكانی ڕاستی و جوانی و چاكە دەكات كە هەرسێكیان دەرهاوێشتەی كەرەستەكانی سەرەوەن، بۆ نموونە:

تێل سزە یان تێلەفۆن یان رادیوە

جەلبا ئەسرارا دكەت بێ دەنگ و حویك

چی خراب ملكێ تژی دەحل و تڕاش

مەحیەكر بێ تەڤر و بێرو كر حەویك

 

(12)

فۆرمی شیعرە فێركارییەكانی نالبەند سووك و ساكار و ڕەوان و سەلیقەدارن، بە ئاسانی ئەزبەر دەكرێن، بەڵام زۆربەیان درێژن و مەبەستەكانیان بە جوانی شیكراونەتەوە بۆ ئەوەی خەڵك بە ئاسانی لێیان تێبگات و پەند و ئامۆژگاریان لێوەربگرێت، بۆ یەكەم جار دەبینرێت كە نالبەند بە چەند دێرە شیعرێك كۆتایی بە مەبەستەكەی بێنێت، بۆ نموونە لە هەڵبەستی (قصیدە میزان العمل و النصائح)دا، كە لە (337) دێرە شیعردا هەموو بەها ڕەوشتییەكانی مرۆڤ بەڕێكوپێكی دەستنیشان دەكات و كارە چاكەكانیشیان بە ڕوونی شی دەكاتەوە و سەرەتای هەڵبەستەكەش بەم كۆپلەیە دەست پێدەكات:

حەمد و شوكرێ خاص و عام

                 بۆ واحدێ بێ جیهات

سەلات و سەلام تەمام

              ل سەر فەخرێ كائینات

شوكرێ خودێ بكەن دەوام

                دامە دینێ حەق خەلات

 

لەكۆتایی هەڵبەستەكەشدا دەڵێت:

ئەز ئەحمەدێ شاعرم

موفلسێ موسلمانا

د شعرێ دا ماهرم

هەمی وەقت و زەمانا

ڤێت خزینا داگرم

بۆ وە ئەهلێ ئیمانا(56)

 

(13)

شیعر لەلای نالبەند تاكە ئامرازێك بووە، كە لە ڕێگەی ئەوەوە سوودی پەند و ئامۆژگارییەكانی بۆ خەڵك ڕوون بكاتەوە و پەروەردەیان بكات و ئاستی ڕۆشنبیریشیان بەرز بكاتەوە، بۆ ئەوەی سوودبەخش بن و بەكەڵك خۆ و دەوروبەریان بێن:

ئاخری ڤێ نیعمەتێ ئینن قیاس

جادەئێ نوورها تەجەلا كر لباس

پیچەكێ من بۆ هەوە دانا ئەساس

دائیما بكەن شوكرێ ئیلاهێ كوبار(57)

 

(14)

شاعیر خۆی بە پێشەنگی هەموو هۆشمەند و شاعیران دادەنێت، كە لە ڕێگەی شیعرەوە توانیویەتی خەڵك هۆشیار بكاتەوە:

شاعرێ بامەڕنی و كورد و فەقیر

ئەو بۆ شعرێ دائیما بۆ پشتەگیر

ئەحمەدا سەد عونفەری نامووس تەكر

دەرگەهێ نەزمێ ل كوردستانێ ڤەكر(58)

شاعیر لە ڕێگەی پرۆسەی هۆشیاركردنەوەوە، خەڵك فێری یەكگرتن و تەبایی دەكات و هەنگاوەكانی ئەم فێركردن و ڕاهاتنە لە پێنج خاڵدا دەستنیشان دەكات كە ئەمانەن: ((هەڵسانەوە، خۆناسین، هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دەوروبەر، ویست و هیمەت، هەل قۆستنەوە)). هەروەك لەم وێنە شیعرییانەدا دەردەكەون:

دێ شەرم كەن هوین ژ خەلكی

هوین بكەن هندەك بخۆن

ڕابنە سەرخۆ پێكڤە بەلكی

                          ببنە ئەهلێ شەوكەتێ

لێ وە ژی ئەو دەست و چاڤن

جەهوەرێ قابل هەیە

بۆچی هەر خاڤ ژێك بەلاڤن

                       ژێك دكەن ڤێ نەفرەتێ

مل كەتە دەستێ بناشی

هوین دبن پشتی ڤەكێش

دائیما ڤێت بجنە ئاشی

                    بوونە پالێ زەحمەتێ

لەو من ئەڤرۆكە نڤێسی

طەعنەكا پیس و كرێت

لازمە كوردا رەئیسی

                      دا نەكێشن زیلەتێ

عادەتا بۆ نوكتە زانا

شول نەكەفتە سەر بەرێ

تیژ بكەن شاخ و ددانا

                  هات زەمانێ فورسەتێ(59)

بە شێوەیەكی گشتی ناوەرۆك بنەمای سەرەكی شیعرە دیداكتیكییەكانی نالبەند بووە. بەپێی بابەتەكە مامەڵەی لەگەڵ ناوەرۆكەكەی كردووە، بۆیە هەندێك بابەت هەن كە وەكو داستانێكی درێژ دێنە بەرچاو كە ئەمەش خاسیەتێكی دێرینی شیعری فێركردنە كە لەسەرەتاوە لە باوەشی شیعری داستانیدا گەشەی كردووە(60)و دواتر بەپێی مەبەستەكان لێی جیابووتەوە، بۆ نموونە لە هەڵبەستی (ئەز دكەم حەمدێ گەلەك بۆ قادری) كە لە (679) دێرە شیعر پێكهاتووە، باس لە هەر چار وەرزەكانی ساڵ دەكات و بەڕاشكاوی باردۆخی دەڤەرەكەی دەكاتەوە و دواتر چەند بەشێك لە شیعرەكەی و بەپێی زانیارییە ئایینییەكان بۆ باسكردنی ڕەوشی مرۆڤ لە دوای مردن و ڕۆژی قیامەت تەرخان كردووە، ئەم شیعرە وەكو ئینسیكلۆپیدیایەكی جوگرافی ـ ئایینی دێتە بەرچاو، لە ڕووی فۆرم و پۆلێنكردنەوە پتر بە شیعری داستانی دەچێت، بەڵام ئەوەی لێی جیادەكاتەوە ناوەرۆكەكەیەتی، كە سەرانسەر بابەتی شیعری دیداكتیكین.

لەشیكردنەوەی وردەكارییەكانی وەرزی بوهاردا،

 

 

 

ئەنجام

لە كۆتاییدا دەتوانین بڵێین كە ئەوەی شیعرە دیداكتیكییەكانی نالبەند لە جۆرەكانی دیكەی شیعری جودا دەكاتەوە، ئەم سێ لایەنەن، كە دەكرێت وەك ئەنجامی بابەتەكەیش دابنرێت:

1-  ناوەرۆكەكانیان سادەو ئارمانجبەرن و مەرجەكانی هونەری شیعری دیداكتیكی ڕەچاو دەكەن، هەروەكو لەخاڵە سەرەكییەكانی سەرەوەدا ڕوون كراونەتەوە.

2-  زۆر بایەخ بە كێش و سەروا و مۆسیقای شیعری دەدات، بەتایبەتی بەكارهێنانی كێشە سووكەكانی دەریا عەرووزەكان وەكو هەزەج و ڕەمەل و ڕەجەز.... هەروەها بەكارهێنانی كێشە خۆماڵییەكان كە زۆرجار شیعرەكانی لە بەیتی فۆلكلۆری و داستانی سەر زاری میللیی نزیك دەبنەوە، بەڵام لە بارەی سەروا و لە شیعرە درێژەكاندا سەروای هەمەجۆر بەكاردەهێنێت، بۆ ئەوەی مۆسیقای دەرەوەی شیعر بە ڕێكوپێكی و خۆش و ڕەوان بپارێزێت.

3-  هونەرەكانی ڕەوانبێژی لە شیعرە دیداكتیكییەكاندا پشتگوێ دەخات، بە پێچەوانەوە جۆرەكانی دیكە كە بە وەستایەتی و شارەزایی مامەڵەیان لەگەڵدا دەكات، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە نالبەند بە ئەنقەست لەكاتی ئامۆژگاری كردن و زانیاری پێداندا خۆی لە پێچ و پەناو دەربڕینە ئاڵۆزەكان دوورخستووەتەوە، ڕاستەوخۆ مەبەستەكانی بەشێوازێكی ڕوون و ساكار هۆنیوەتەوە، بۆ ئەوەی بە ئاسانی بگەنە وەرگر و لە ئەزبەركردنیشیاندا زەحمەت نەكێشن.

 

سەرچاوە و پەراوێزەكان:

·     نالبەند: نازناوی شیعری (ئەحمەد كوڕی ئەمین)ـە، كە لە ساڵی 1891 لە گوندی بامەڕنێ لە دایك بووە، لە تەمەنی پێنج ـ شەش ساڵی لە حوجرەی مزگەوتی گوندەكە و دواتر لە شارانی ئامێدی و زاخۆ و دهۆك خوێندوویەتی، لە ساڵی 1914 و دوای دوو ساڵ خوێندن لە گوندی بێدوهـ ئیجازەی مەلایەتی لەسەر دەستی شێخ محەمەد پارسای كوڕی شێخ تاهای مایی وەردەگرێ، دوای كۆچی دوایی شێخ محەمەدی پارسای، نالبەند لەو گوندەدا دەبێتە مەلا تا ساڵی 1919. دواتر دەچێتە گوندی ڕویسێ لەناوچەی گولی و دوازدە ساڵ لەوێ مەلایەتی دەكات. دواتر دوو ساڵ لە گوندی بێگۆڤا و شەش ساڵیش لە گوندی خشخاش لە دەڤەری بەرواری باڵا مەلایەتی كردووە. لە ساڵی 1942 گەڕاوەتەوە ئامێدی، لە نێوان ساڵانی (1974ـ1957) لەناوچەی سلێڤانی نیشتەجێ بووە و دواتر جارێكی دیكە گەڕاوەتەوە ئامێدی و دوای دوو ساڵ چۆتەوە بامەڕنێ و لە ساڵی 1961 گەڕاەوەتەوە گوندی خشخاش، لە ڕۆژی (9ی ئەیلوولی ساڵی 1963) بە چەقۆ زگی خۆی هەڵدڕیوە و كۆچی دوایی كردووە. سەرجەمی دیوانەكەی لە ساڵی (1997ـ1998) لە پێنج بەرگی جواندا لە چاپخانەی خەبات ـ دهۆك چاپ كراوە، كە بووەتە سەرچاوەی سەرەكی ئەم لێكۆڵینەوەیە.

----------------------------------

1ـ د. مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی كوردی، بەرگی شەشەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر 2006، ل254.

2ـ ئەحمەدێ نالبەند، باغێ كوردا، بەرگی دووەم، كۆمكرن و تویژاندن تاها مایی، پێداچوون و ڕاستڤەكرن و سەرپەرشتیا چاپێ ڕەشید فندی، ئیسماعیل بادی، محەمەد عەبدوڵڵا، چاپا یەكێ، چاپخانا خەبات، دهۆك 1998، ل17.

3ـ سەرچاوەی پێشوو، ل26ـ27.

4ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی یەكەم، ل195.

5ـ سەرچاوەی پێشوو، ل 183.

6ـ سەرچاوەی پێشوو، ل521.

7ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی سێیەم، ل127.

8ـ كامیران محەمەد نەبی، جێگەی ئەحمەد نالبەند لە شیعری نوێی كوردیدا، ماستەرنامەیەكە پێشكەش بە زانكۆی سەلاحەدین ـ كۆلێژی ئاداب: 1999 كراوە، ل142.

9ـ ئەحمەدێ نالبەند، باغی كوردا، بەرگی سێیەم، ل231.

10ـ سەرچاوەی پێشوو، ل357.

11ـ سەرچاوەی پێشوو، ل72.

12ـ د. احمد عتمان، الشعر الاغریقی تراثا انسانیا وعالمیا، مطابع الرسالة، الكویت 1984، ص93ـ94.

13ـ ئەحمەدی نالبەند، باغی كوردا، بەرگی یەكەم، ل188.

14ـ د. محمد زغلول سلام، تأریخ النقد الادبی والبلاغة، الجز‌ء الثانی، منشأة المعارف، الاسكندریة 2000 ص436.

15ـ ئەحمەدی نالبەند، باغێ كوردا، بەرگی یەكەم، ل206.

16ـ ابن قیم الجوزي، اعلام الموقعین عن رب العالمین، تحقیق محمد المعتصم بالله البغدادي، دارالكتاب العربی، بیروت 2006، ص183.

17ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی یەكەم، ل527.

18ـ ئەحمەد قەرەنی، كانی ـ پرتا دوویێ ـ دەستخەت، ل35.

19ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی یەكەم، ل528.

20ـ ئەحمەد قەرەنی، كانی، پرتا یەكێ، چاپخانەی ئەسعەد، بەغدا 1984، ل92.

21ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی یەكەم، ل144.

22ـ كانی، پرتا یەكێ، ل27.

• سەرچاوەی پێشوو، ل108.

23ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی سێیەم، ل80.

24ـ كانی، پرتا یەكێ، ل14.

25ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی سێەم، ل127.

26ـ چیا مازی، فەرهەنگا گوتنێن پێشیان، وەشانێن ئەلما، چاپا یەكەم، ستەنبۆل 2005، ل340 (بەرێنوسوی لاتینی).

27ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی سێیەم، ل141.

28ـ چیا مازی، ل366.

29ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی یەكەم، ل504.

30ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی سێیەم، ل74.

31ـ سەرچاوەی پێشوو، ل143.

32ـ سەرچاوەی پێشوو، ل150.

33ـ سەرچاوەی پێشوو، ل182.

34ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی یەكەم، ل222ـ 223.

35ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی سێیەم، ل132.

36ـ سەرچاوەی پێشوو، ل130.

37ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی یەكەم، ل151.

38ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی سێیەم، ل109.

39ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی یەكەم، ل151.

40ـ سەرچاوەی پێشوو، ل127.

41ـ سەرچاوەی پێشوو، ل142.

42ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی دووەم، ل32.

43ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی سێیەم، ل320.

44ـ سەرچاوەی پێشوو، ل120.

45ـ سەرچاوەی پێشوو، ل120.

46ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی یەكەم، ل527.

47ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی دووەم، ل23.

48ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی سێیەم، ل260.

49ـ سەرچاوەی پێشوو، ل325ـ 356.

50ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی یەكەم، ل457.

51ـ سەرچاوەی پێشوو، ل381.

52ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی سێیەم، ل522.

53ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی یەكەم، ل128.

54ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی سێیەم، ل17.

55ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی یەكەم، ل221.

56ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی پێنجەم، ل9ـ76.

57ـ ئەحمەدی نالبەند، بەرگی سێیەم، ل199.

58ـ سەرچاوەی پێشوو، ل148.

59ـ سەرچاوەی پێشوو، ل122ـ 123.

60ـ د. أحمد عتمان، الشعر الاغریقی تراثا انسانیا و عالمیا، مصدر سابق، ص79.

-------------------------------------

(1)   سەرچاوە: ئەحمەد قەرەنی، ڕۆڵی نالبەند لە پەرەسەندنی شیعری دیداكتیكی كوردیدا، گۆڤاری (ڕامان، ژ ١٢٦ساڵی ٢٠٠٧، ل ل١٣٩- ١٤٣).

 

بۆچوونا خۆ بنڤیسه‌

بۆچوونا خۆ بنڤیسه‌

بابه‌تێ به‌رێ بابه‌تێ دهێت